هەرێم نیوز
یەکێک لە بریندارەکانی هێرشەکەی دوو رۆژ لەمەوبەری داعش لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی گیانی لەدەستدا و بوه شهشهم شههیدی ئهو پهلاماره تیرۆرستیه.
ئەمرۆ دووشەممە، یەکێک لە پێشمەرگە بریندارەکانی هێرشەکەی دوو رۆژ لەمەوبەری داعش بە ناوی عومەر تۆفیق حەمید کە لەدایکبووی 1986ـەبەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
شەوی 27-11-2021 چەکدارانی داعش لە سنووری کوڵەجۆ هێرشیانکردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە و لەکاتی بەهاناوەچوونی پێشمەرگەکانیش، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە و بەهۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و پێنجی دیکەش برینداربوون.