دواین هەواڵ

عێراق‌

 29/11/2021

کۆمسیۆنی عێراق: ڕەنگە کۆتایی ئەم هەفتە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان ئاشکرابکرێ

هەرێم نیوز
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕەنگە كۆتایی ئەم هەفتەیە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمان ئاشکرابکرێت و  گۆڕانكاریش لە پێنج كورسیدا رویداوە كە لە هەولێر، كەركوك، نەینەوا، بەغداو بەسرەن.

عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، ئەمشەو دووشەممە، بە ئاژانسی رەسمی عێراقی راگەیاند، لە چەند سەعاتی داهاتودا دەستەی دادوەری سەیركردنی تانەكان تەواو دەكات و پەسەندییان دەكات كە ژمارەیان 1436 تانەیە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، بەو شێوەیە كۆمسیۆن ئامادەكاری دەكات بۆ راگەیاندنی ئەنجامەكانی كۆتایی هەڵبژاردن و ناوی كاندیدە سەركەوتوەكانی بەپێی بازنەكان و هەروەها ناوی ئەو كاندیدانەی كە زۆترین دەنگیان هێناوە لەگەڵ كۆتای ژنان و كۆتای پێكهاتەكان لە چەند رۆژی داهاتوداو رەنگە راگەیاندنی بكەوێتە كۆتایی ئەم هەفتەیە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، "بەگوێرەی تانەكانی ئەم دواییە، گۆڕانكاری لە پێنج كورسیدا رودەدات كە لە هەولێر، نەینەوا، كەركوك، بەغداو بەسەرن، گۆڕانكارییەكەش بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی چەند وێستگەیەكە كە ئەوەش جیاوازی لە ژمارەی دەنگەكانی براوەو دۆڕاوەكاندا دروست كردوە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP