هەرێم نیوز
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی،له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵیۆزخانه‌ی بریتانیا له عێراق ئاماژە بە ناجێگیربوونى دۆخى ئەمنى لە عێراق دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ئه‌م ھه‌لومه‌رجه سیاسییه‌ی به عێراقدا تێده‌په‌ڕێت جێی نیگه‌رانیه و ناكۆكییه‌كان دۆخی وڵات به‌ره‌و ناسه‌قامگیری زیاتر ده‌بات، دەشڵێت: پێویسته سه‌نته‌ره‌كانی ھه‌ماھه‌نگی نێوان ھێزی پێشمه‌رگه، سوپای عێراق و ھێزه‌كانی ھاوپه‌یمان كاراتر بكرێن.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی بافڵ تاڵه‌بانی، بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی پێشوازیكرد له مارك برایسن، باڵیۆزی بریتانیا له عێراق و ده‌یڤد هه‌نت، كۆنسوڵی گشتیی بریتانیا له هه‌رێم، له دیدارێكدا كه له ده‌باشان به‌ڕێوه‌چو گفتوگۆی ھه‌مه‌لایه‌نه كرا له‌سه‌ر پرسه سیاسی، ئابوری، ئه‌منییه‌كان و ھه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی دوای ھه‌ڵبژاردن، هه‌وڵه‌كانی پێكھێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، لێكه‌وته‌كانی ناسه‌قامگیری سیاسی و ده‌رئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردن كرا و بیروڕایان له‌باره‌وه ئاڵوگۆڕكرا.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی وێڕای ئه‌وه‌ی ھیوای سه‌ركه‌وتن و ده‌ستپێكێكی باشی بۆ باڵیۆزی نوێی بریتانیا له عێراق خواست، پشتیوانی و ھه‌ماھه‌نگی یه‌كێتی دوپاتكرده‌وه بۆ سه‌رخستنی ئه‌ركه‌كانی و پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان و پێزانینی ده‌ربڕی بۆ پشتیوانییه‌كانیان له گه‌لی كورد و ھێزی پێشمه‌رگه.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، ئەوەى خستۆتەڕو، "ئه‌م ھه‌لومه‌رجه سیاسییه‌ی به عێراقدا تێده‌په‌ڕێت جێی نیگه‌رانیمانه و ناكۆكییه‌كان دۆخی وڵات به‌ره‌و ناسه‌قامگیری زیاتر ده‌بات، به‌ڵام ئێستاش ده‌رفه‌تی باشمان له‌پێشه تا جیاوازییه‌كانمان بخه‌ینه خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پێكه‌وه زه‌مینه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگی بونیادنه‌رانه بڕه‌خسێنین و رێكبكه‌وین له‌سه‌ر میكانیزمه‌كانی پێكھێنانی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار كه بتوانێت له ئاست داوای خه‌ڵك و بوژاندنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی زیاتری عێراق و ھه‌رێم بێت".
سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كان و جموجۆڵی پاشماوه‌كانی داعش و بۆشایی ئه‌منی له ھه‌ندێك ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ر و عێراق رایگه‌یاند، "به‌رده‌وامی ململانێ سیاسییه‌كان دۆخی ئه‌منی به‌ره‌و خراپتر ده‌بات، بۆ زاڵبون به‌سه‌ر ته‌حه‌دییه‌كاندا پێویسته سه‌نته‌ره‌كانی ھه‌ماھه‌نگی نێوان ھێزی پێشمه‌رگه، سوپای عێراق و ھێزه‌كانی ھاوپه‌یمان كاراتر بكرێن، پلان و ستراتیژی ھاوبه‌ش ھه‌بێت بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریستان و رێگریكردن له‌جموجۆڵه‌كانیان".