هەرێم
نیوز
وه‌زاره‌تی
ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، هۆشدارى ئەداتە هاووڵاتیان و ڕایدەگەیەنێت، ماسک بپۆشن
و دوورى کۆمەڵایەتى ڕابگرن، دەشڵێت: زانیارییه‌كان ده‌رباره‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن
سنوردارن و تا ئێستاش بڕیار نه‌دراوه كه‌ره‌نتینه و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ جێبه‌جێبكرێت.
سه‌یف به‌در،
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه رایگه‌یاند، "قسه‌كردن له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌ی
هاتوچۆ و داخستنی پێشوه‌خته‌ی شاره‌كان به‌هۆی گۆڕانی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆناوه تا
ئێستا به‌فه‌رمی نه‌كراوه، چونكه ڤایرۆسه نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا تا ئێستا له عێراق
تۆمارنه‌كراوه".
دەشڵێت:
"بڕیاری داخستنی گشتی و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، په‌یوه‌سته به لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی
و سه‌لامه‌تی نیشتمانیه‌وه، له‌هه‌مو ڕویه‌كیشه‌وه ئاماده‌كاری كراوه تا به‌ره‌نگاری
ڤایرۆسه نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا ببنه‌وه، پرۆسه‌ی ئاشكراكردن و ناسینه‌وه‌شی له‌ڕێگه‌ی
تاقیگه‌كانه‌وه ئاسانه".
ئەوەشى
خستەڕو، "ناتوانرێت ڕێگری له‌گۆڕانكاری نوێی كۆرۆنا بكرێت تا له ناو عێراق
بڵاو نه‌بێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه ئاماده‌كاری بۆ
به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كردوه".
ئاماژەى
بەوەشکرد، ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌یه‌ك به‌پێی فه‌رمانی دیوانی ژماره 217 به‌سه‌رۆكایه‌تیی
وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌چو، به‌مزوانه‌ش لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی
نیشتمانی كۆبونه‌وه ده‌كات، بۆ بڕیاردان سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی ته‌ندروستی به‌ڵام
تا ئێستا واده‌كه‌ی دیارینه‌كراوه".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی
ته‌ندروستی عێراق ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه، زانیارییه‌كان ده‌رباره‌ی ڤایرۆسی
ئۆمیكرۆن سنوردارن و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وه‌ی زانراوه ئه‌وه‌یه، كه
بازدانێكی زۆری له ناوكه ترشه‌كه‌یدا رویداوە، هاوڵاتیانیشمان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه
كه ماسك بپۆشن و دوری كۆمه‌ڵایه‌تیش بپارێزن".