هەرێم
نیوز
راوێژكاری
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ماڵی
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، "هێرشه‌كه‌ی
سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی به دو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئه‌نجامدراون و بۆمبیان به‌رداوه‌ته
خواره‌وه و راسته‌وخۆ ژیانی سه‌رۆك وه‌زیران كراوه‌ته ئامانج". دەشڵێت: فڕۆكه‌كه و موشه‌كه‌كه‌ش له‌ناوخۆی وڵات
دروستكراون و ئه‌و مادده‌یه‌شی ته‌قه‌مه‌نیه‌كه‌ی پێ دروستكراوه پێكهاته‌ی سیفۆر
بوه".
قاسم ئه‌عره‌جی،
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئێوارەى ئەمڕۆ دوشەممە، له‌كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌شێكی زۆری كاره‌كانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له
هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی به‌كۆتا گه‌یشتون، لیژنه‌كه هیچ كه‌سێكی تۆمه‌تبار
نه‌كردوه به ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه‌یه، به‌ڵام كاره‌كان به‌بێلایه‌نی و پیشه‌یی
ئه‌نجامدراون و ئامانجی راسته‌وخۆی كرده‌وه‌كه‌ش، مسته‌فا كازمی بوه.
دەشڵێت:
"له‌یه‌كێك له‌كۆبونه‌وه‌كان راپۆرته‌كانمان خسته به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیران،
به‌ڵام پێی وتین داواتان لێده‌كه‌م دوربكه‌ونه‌وه له‌بیروباوه‌ڕی كه‌سی و ده‌بێت
به‌ڵگه‌ی ته‌واو بۆ هه‌مو راپۆرت و زانیاریه‌كان بخرێته‌ڕو، هه‌روه‌ها داواشی
لێكردین به‌پیشه‌ییانه و دور له‌ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی كاره‌كان بكه‌ین".
ئه‌وه‌شی
خسته‌ڕو، "ساڵانێكی زۆره عێراق روبه‌ڕوی ئاڵنگاری ئه‌منی و ئاسایش بوه‌ته‌وه،
ئه‌مه‌ش هه‌موان ده‌گرێته‌وه به‌هاوڵاتی ئاسایی و سیاسی و باری كۆمه‌ڵایه‌تیش و
سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان، بۆیه ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه بدۆزرێنه‌وه كه یاری به‌ئاسایشی
وڵات ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌ئه‌ركه‌كانی ده‌وڵه‌ت و پێویستی به‌هاوكاری هه‌مولایه‌ك
هه‌یه تا بگه‌ینه راستیه‌كان، ئێمه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌مانه‌وێت دڵنیابین
له‌رێڕه‌و و رێچكه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان، بۆیه كه‌س تۆمه‌تبار نه‌كراوه".
سه‌باره‌ت
به فڕۆكه‌كه و شێوازی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی
ئاشكرایكرد، "فڕۆكه‌كه و موشه‌كه‌كه‌ش له‌ناوخۆی وڵات دروستكراون، موشه‌كه‌كه‌ش
له‌پلاستیك دروستكراوه كه كێشی سوك بێت تا فڕۆكه‌كه بتوانێت هه‌ڵیبگرێت، ئه‌و
مادده‌یه‌شی ته‌قه‌مه‌نیه‌كه‌ی پێ دروستكراوه پێكهاته‌ی سیفۆر بوه".
ئاماژەشى
بەوەکرد، "ئه‌و خانوه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی تێدایه سێ تیمی له‌گه‌ڵ بوه و
پلانی ئه‌منی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بوه، بۆیه سه‌رۆك وه‌زیران دوای هێرشه‌كه‌دا
ده‌ربازكراوه و ده‌رهێندراوه له‌ماڵه‌كه‌ی و بۆ شوێنێكی ئارام و سه‌قامگیر
گواستراوه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌شی
رونكرده‌وه، "بۆمبی دوه‌م كه هه‌ڵدراوه‌ته خواره‌وه نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه و
پسپۆڕانیش باسیان له‌وه‌كردوه، پێگه‌ی موشه‌كه‌كه‌ش كه‌وتوه‌ته خواره‌وه و موشه‌كه‌كه
به‌ته‌نها نه‌كه‌وتوه‌ته خواره‌وه، هه‌ر بۆیه نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه، راسته‌وخۆش بۆ
شوێنی دانیشتنی سه‌رۆك وه‌زیران ئاراسته‌كراوه".
باسى
لەوەشکرد، "به‌ڕێوه‌به‌ری پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و
لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، چونكه ئه‌و موشه‌كه‌ی نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه به‌ئاسایی
و به‌ده‌ست هه‌ڵیده‌گرن و هیچ ترسیان نه‌بوه، بۆیه له‌به‌رامبه‌ر كه‌مته‌رخه‌میه‌كه‌ی
لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وام ده‌بێت".
راوێژكاری
ئاسایشی نیشتمانیی داوای له‌سه‌رجه‌م كوتله و هێز و لایه‌نه‌كان كرد، هاوكاری
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر زانیاریان له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه و وتی،
"نامانه‌وێت دۆخی سیاسیش كاربكاته سه‌ر كاره‌كانی لیژنه‌كه، چونكه ئه‌م
بابه‌ته په‌یوه‌سته به‌ئه‌منیه‌تی هه‌مو وڵاته‌وه".