هەرێم نیوز
حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دا لەسەر خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو بۆ مانگه‌كانی (٦،٥،٤ ی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی) به یه‌ك بڕ بۆ هه‌ر سێ مانگ.
ئەمرۆ دووشەممە، فەرمانگەی میدیا‌و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاو یكردەوە ،مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دا لەسەر خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو بۆ مانگه‌كانی (٦،٥،٤ ی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی) به یه‌ك بڕ بۆ هه‌ر سێ مانگ.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی فەرمانگەی میدیا‌و زانیاری ، خەرجکردنی شایستە داراییەکان بەپێی بڕوانامە پۆلێن کراوە، بڕوانامه‌ی بەكالۆریۆس و سه‌رووی به‌كالۆریۆس، بڕی 550 هەزار دینار. بڕوانامه‌ی دبلۆم بڕی 450 هه‌زار دینار.