هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ی حکومەتی هەرێم، بڕیارێک بەرژەوەندی ئەو خوێندکارانەی کە کۆچیانکردبوو بۆ دەرەوەی وڵات و ئێستا گەڕاونەتەوە دەرکرد لە بڕیارەکە ئاماژە بەوە دەکات، "ئه‌و خوێندكارانه‌ى كۆچیان كرد‌و ئێستا گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ماوه‌ى دابڕانیان به‌نه‌هاتوو بۆ هه‌ژمارناكرێت".
بەپێی نوسراوێكى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه واژۆى ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى له‌سه‌ره ئاماژه به‌وه‌كراوه، "له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى گشتیى قوتابیان‌و خوێندكاران‌و بارودۆخى ئه‌و خوێندكارانه‌ى له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان چونه ده‌ره‌وه‌ى وڵات‌و كۆچیان كرد‌و ئێستا گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌رێمى كوردستان، وه‌كو كارئاسانى بڕیاردرا له‌چ قۆناغێك بن بتوانن درێژه به‌خوێندنى ئاسایی خۆیان بده‌ن".
ئەوەش خراوەتەڕو، "خوێندكاران له‌قۆناغه‌كانى (بنه‌ڕه‌تى، ئاماده‌یی به‌هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه، په‌یمانگه‌كان) ئه‌وه‌ى ئاره‌زوى هه‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ خوێندن، ماوه‌ى دابڕانى له‌خوێندن بۆ به‌نه‌هاتوو هه‌ژمارناكرێت‌و ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه ناوه‌نده‌كانى خوێندن‌و درێژه به‌خوێندنى خۆیان بده‌ن".
سه‌باره‌ت به‌نمره‌كانیشیان كه زۆربه‌ى خوێندنگه‌كان تاقیكردنه‌وه‌ى (20)یان ئه‌نجامداوه وه‌زیرى په‌روه‌رده نوسیویه‌تى:"له‌ڕێنماییه‌كى تایبه‌تدا بارودۆخى قوتابیه‌كه له‌به‌رچاو ده‌گیرێت، به‌مه‌رجێك پێش تاقیكردنه‌وه‌ى وه‌رزى یه‌كه‌م په‌یوه‌ندیی به‌قوتابخانه‌وه بكات".
ئه‌م بڕیاره‌ش دواى ئه‌وه‌دێت ژماره‌یه‌كى زۆر له‌و خێزانانه‌ى به‌ئامانجى گه‌یشتن به‌وڵاتانى ئه‌وروپا كۆچیان كرد‌و دواى ماوه‌یه‌ك مانه‌وه له‌سنوره‌كانى نێوان بیلاڕوسیاو پۆڵه‌ندا دواجار دواى ئه‌وه‌ى ڕێگه‌ى گه‌یشتنیان به‌ئه‌وروپا پێنه‌درا، به‌شێكى زۆریان ناچاربون بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمى كوردستان.