دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 28/11/2021

بۆچی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا ناوی ئۆمیكرۆنە؟

هەرێم نیوز

لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا و پاش سەرھەڵدانی كۆرۆنا دوای شەپۆلی یەكەم و دووەم گوێمان لە ناوە جیاواز و نوێیەكانی ڤایرۆسەكە دەبێت وەك دەلتا و لامپدا و بێتا و دوایین جۆریش كە ئۆمیكرۆنە كە دوێنێ رێكخراوی تەندروستی جیھانی دانیپێداناو ناوینا ئۆمیكرۆن.

 
ئەم ناوانە چۆن ناودەنرێن؟ لە راستیدا ئەم ناوانە ناوی زانستی جۆری ڤایرۆسەكە نین كە ھەموویان لە خێزانی كۆرۆنان، بەڵكو ئەم ناوانە WHO ناویان دەنێت. بۆ نمونە ناوی زانستی ئۆمیكرۆن بریتییە لە (B.1.1.529) ھەروەھا جۆرەكانی دیكە بریتیین لە B.1.1.7 B.1.351 B.1.617.2 B.1.1.7 B.1.351 B.1.61 كە جیاكردنەوە و ناسینەوەیان ئاڵۆزە بۆ خەڵك.

رێكخراوەكە بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ ناسینەوە و جیاكردنەوە و گفتوگۆ و قسەكردن لەسەر جۆرەكانی كۆرۆنا ناوی لە جۆرە جیاواز و گۆڕاوەكان ناوە. یەكەم جۆری لە بەریتانیا دەركەوت ناونرا ئەلفا دواتر بێتا لە ئەفریكای باشور و دەلتا لە ھند و بەوشێوەیە.

 

 بۆ ئەوەی ناوەكان نەبنە ھۆی لەكەداركردنی ناوی ئەو شوێنانەی جۆری نوێی تیا دەرەكەوێت و كار لە ناوبانگیان نەكات WHO بڕیاریدا بە ناونانی جۆرە نوێیەكان بەرامبەر بە ناوە زانستییەكانیان.
سەرەتا بڕیار بوو بە ناوی خواوەندەكانی یۆنان ناوبنرێن، بەڵام ترس لە كەمی ناوەكان بڕیارەكەی پێگۆڕین بۆ پیتەكانی ئەلفابێتی یۆنانی كۆن بەو پێیەی وتنیان لەسەر زمان خۆشە و ئاسانە بۆ وتن و لەبەركردن و راگەیاندنەكانیش دەتوان بە ئاسانی بەكاریانبھێنن و بیانناسنەوە.

 

پیتەكانی ئەلفابێتی یۆنانی كۆن ٢٤ پیتەو ئۆمیكرۆن ١٥ ھەمین پیتە. ھەرچەندە دەبوو ناوی ئەم جۆرە Nu بێت كە ١٣ ھەمین پیتە بەڵام لەبەر نزیكی لە وشەی نوێی ئینگلیزی New ئەو پیتەیان پەڕاند دوای ئەویش دەبوو ١٤ یەمین پی بێت كە Xi یە ئەویش بەكارنەھێنرا.

بە گوێرەی سەرچاوەیەكی WHO پیتی ١٤یەم ناوی شوێنێكە و پێشتر بڕیاریان یاوە خۆیان بپارێزن لە ناونانی جۆرە نوێیەكان بە ناوی شوێن و ئاژەڵ و كەسەكان، بەڵام زۆر سەرچاوە دەڵێن بە ھۆی ھاوشێوەیی و لێكچونی لە ناوی سەرۆكی چین ئەو پیتەش بەكارنەھاتووە و راستەوخۆ چونەتە سەر ئۆمیكرۆن. پێشتریش ٣ پیتی دیكە دوای ناونان لابراون بە ھۆی لابردنی جۆرەكانیان لە پۆلێن بەندی جۆرەكانی كۆرۆنا واتە تا ئێستا ١٠ جۆری نوێ بەو پیتانە ناونراون. تەماشای لیستەكە بكەن بۆ ئەوەی بزانن ناوەكانی داھاتوو كامانەن، خوا ھەموان بپارێزێت.
ئا: بەرهەم خالید



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP