دواین هەواڵ

کوردستان‌

 27/11/2021

ئەمشەو مەكتەبی سیاسی یەكێتی راگەیەندراوێك بڵاو دەكاتەوە

هەرێم نیوز

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی  ئاشكرایكرد، دوای نیوەرۆی ئەمرۆ  به‌سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ناوخۆی یه‌كێتی، هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق. كۆبۆتەوە.

میدیاكانی یه‌كێتی، له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك لە مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌یان بڵاویانكردەوە، ئێوارەی ئه‌مڕۆ شەممە، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی كۆبوه‌وه‌ و له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند ته‌وه‌رێك گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت، یه‌كێك له‌وانه‌ش هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ناوخۆی یه‌كێتی، هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق.

سەرچاوەكە ئەوەشی بەمیدیای حیزبەكەی وتوە، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی، تایبه‌ت ده‌بێت به‌ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ گفتوگۆكردن و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق به‌ئامانجی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای كۆبونه‌وه‌كه‌، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوبكاته‌وه‌ و ورده‌كاری كۆبونه‌وه‌كه‌یان دەخاتە روو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP