دواین هەواڵ

کوردستان‌

 27/11/2021

پۆڵا تاڵەبانی: سیستەمی هاوسەرۆکی بۆ بەڕێوەبردنی یەکێتی گونجاو نیە

هەرێم نیوز

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، سیستەمی هاوسەرۆکی بۆ بەڕێوەبردنی یەکێتی گونجاو نیە، دەبێت سیستەمێک پەیڕەو بکرێت لەگەڵ واقیعی ئێستای حیزبەکەی بگونجێت.

پۆڵا تاڵەبانی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لەگفتوگۆیەكی دەنگی ئەمەریكا رایگەیاند، سەرکردایەتی یەکێتی لەهەوڵدایە، کێشەکان بەگفتووگۆ چارەسەر بکات. جەخت لەسەر ئەوەشدەکاتەوە سەرکردایەتی حیزبەکەی هاوڕان لەسەر بەکارنەهێنانی هێز لە کێشە ناوخۆییەکاندا.

وتیشی، هەندێکجار ڕووداوەکان سەردەکێشن بۆ دۆخی نەخوازراو، لە کاتێکدا ئەو دۆخە نەخوازراوە خواستی هیچ سەرکردەیەکی یەکێتی لەسەر نیە بە هاوسەرۆکیشەوە.

لەبارەی سیستەمی هاوسەرۆکیشەوە  ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی  وتی، بەشێکی زۆر لەناوخۆی یەکێتی پێیانوایە سستمی هاوسەرۆکی گونجاو نیە، لەگەڵ ئەوەن شتێکی گونجاو بدۆزرێتەوە کە لەگەڵ واقیعی یەکێتی بگونجێت.

لەبارەی كوژرانی عەقید موراد كانی كوردەی، پۆ لاتاڵەبانی ئەوەی بەدەنگی ئەمەریكا راگەیاند، بەیاننامەکەی ئەنجومەنی ئاسایش ڕوونبوو، بڕیاڕی دەستگیرکردنی هەبووە و خۆی ڕادەست نەکردووە، لەئەنجامدا ئەو دۆخە ڕوویداوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP