هەرێم نیوز
نرخی نەوت لە بازاڕکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی نرخی یهك بهرمیل به 72.75 دۆلار مامهڵهی پێوهكرا .
بەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 80 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە، بەڵام لە ئێوارەی ئەمرۆ نرخەكەی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و لەئێستادا نرخی هەر بەرمیلێک بە 72 دۆلار و 90سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. واتا 11.52%ی نرخهكهی لهدهستداوە.
هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت بەمشێوە خیرایە بۆ بڵاو بونەوەی جۆرێکی نوێی کۆرنا لە ئەفەریقا دەگەرێتەوە ، هاوکات رێککەوتنی هەریەک لە ئەمەریکا و چین لەگەڵ چەند وڵاتێک بۆ دابەزینی نرخی نەوت.