دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 25/11/2021

نەخۆشی دەرونی نابێتە هۆی لەدەستدانی توانای ژیری

د.جەعفەر عومەر- پزیشکی پسپۆری دەروونی

یەکێک لەو کێشە و گرفتە گەورانەی کە بۆتە لەکە و عەیبە بەسەر نەخۆشانی دەرونییەوە بریتییە لەوەی خەڵکی پێیانوایە هەرکەس توشی نەخۆشی دەرونی بوو ئەوە مانای وایە توانا ژیرییەکانی لەدەستداوە، وەک ئەوەی خەڵکی تێنەگەیشتوو راستەوخۆ دەڵێن "شێت بووە"! ئەمەش وادەکات خەڵکێکی زۆر کە نەخۆشی دەرونی هەیە شەرمبکات سەردانی پزیشکی دەرونی بکات و چارەسەر وەربگرێت و دەرئەنجامیش دەبێتە هۆی خراپتربوونی تەندروستی کەسەکە.

ئەم بیرکردنەوە هەڵەیە لە کاتێکدایە کە بەشێکی هەرە کەمی نەخۆشە دەرونییەکان کێشەی بیرکردنەوە و تێکچونی ژیریان ھەیە، وە ئەو نەخۆشییانەش بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن، بە گشتیش بریتین لە نەخۆشی شیزۆفرینیا و مانیا.

هەروەها نەخۆشی بیرکۆڵی کە لەمنداڵییەوە هەیە و نەخۆشی خەڵەفان کە لە پیریدا رودەدات توانای ژیری و عەقلیان نامێنێت.

چەندین نەخۆشی تری وەکو: خەمۆکی، قەلەقی، تۆقین، ترس، رارایی، بێخەوی، نەخۆشییە خۆراکی و سێکسییەکان، دەرونجەستەییەکان، نەخۆشییەکانی پاش فشار، ... توانای عەقڵی و ژیرییان هیچ کێشیەکی نییە!

ئەم نوسینە بۆئەوەیە کەسانی تێنەگەیشتوو تێبگەن چەند هەڵەن کە پێیانوایە کەسێک توشی نەخۆشی دەرونی ببێت
توانای عەقڵی نەماوە!



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP