دانەر ئەسڵان
لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا هالاندی نەرویژی هێرشبەری یانەی بروسیا دۆرتمۆند لە خەونی گەیشتن بە مۆندیالی 2022 بێ بەش بوو لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی.
لە یارییەکانی گەڕی 5 ی چامپیۆنس لیگیش یانەکەی هالاند بە ئەنجامی 1 3 دووچاری دۆڕان هات بەرامبەر بە یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنەی پرتوگالی و پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی لە دەست دا و کەوتە پلەی 3 ی کۆمەڵەکە و خەونی گەیشتن بە قۆناغی 16 یان لە دەستچوو.
بەم شێوەیەش هالاند لە ماوەی کەمتر لە 2 هەفتەدا کورد وەتەنی ئەمیشی چوو ئەویشی چوو لە کوردی هەردوو جەژنەکە بوو.