دواین هەواڵ

ئابوری‌

 25/11/2021

عێراق، کۆمپانیای وزەی بەسرەی ڕاگەیاند

هەرێم نیوز
وەزیری نەوتی عێراق دامەزراندنی کۆمپانیای وزەی بەسرەی راگەیاند و ئاماژەی بەوەشدا کە سێیەکی بەرهەمی نەوتی عێراق لە  کێڵگەی رومەیلە بەرهەمدەهێنرێت.

 
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەشدا، هیواخوازن  دامەزراندنی ئەو وێستگەیە ببێتە خاڵێکی وەرچەرخان، بۆ زاڵبوون بەسەر شکستەکانی پێشووی عێراق و بەدەستهێنانی پلانەکان، بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین بەرهەم تا ساڵی 2027.

راشیگەیاند، بەرهەمهێنانی کێڵگەی رومەیلە سێیەکی بەرهەمی نەوتی عێراق دابیندەکات.

وەزیری نەوتی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، هەردوو کۆمپانیای پێترۆچاینا و بریتش پێترۆلیۆم هاوبەشن، لەگەڵ کۆمپانیاکانی سۆمۆ و بەسرە



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP