دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی چیک کرد

هەرێم نیوز
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پیتەر شتێپانیک باڵیۆزی نوێی کۆماری چێک لە عێراق کرد .


سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی کۆماری چێک کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی کۆماری چیک لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.

باڵیۆزی چێک ئاماژەی بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری چێک کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان، لە هەموو بوارەکاندا ڕاگەیاند.

گوتیشی، کە ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی شاندێکی بازرگانی چێکی لە ماوەی داهاتوودا، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکەن و دەرفەتەکانی ئاڵوگۆڕی  بازرگانی و وەبەرهێنان تاووتوێ بکەن.

گرنگیی بەردەوامبوونی پشتيوانيكردنی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، دۆخی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و بارودۆخی کۆچبەرانی سنووری بێلاروس و پۆڵەندا، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP