دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

حەمدانی: ئێران لەسەدا 100 ئاوی زێ و ڕووبارەکانی گرتووەتەوە

هەرێم نیوز
وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، ئەو ئاوەی لە خاکی ئێرانەوە دەڕژێنە ناو خاکی عێراق گەیشتوونەتە سفر و دەشڵێ: ئاوەکە بەشێوەیەکی تەواو گیراونەتەوە و زیانەکانیشی لەگەڵ عێراق بەش ناکرێت.


مەهدی رەشید حەمدانی، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بە میدیای عێراقی راگەیاندووە، تورکیا و ئێران، رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانیان لەبارەی ئاوەوە پێشێلکردووە و ئێستا عێراق لە دۆخێکی مەترسیداردایە و هەردوو رووبارەکانی دیجلە و فوراتیش بەرەو وشکبوونێکی مێژوویی دەڕۆن.

حەمدانی ئاماژەی بەوەش کرد، تورکیا هەموو زانیارییەکی لەبارەی بەنداوەکان و کۆگاکانی ئاوی بە عێراق داوە، بەڵام ئێران سەرچاوەکانی ئاوی بە تەواوی گرتووەتەوە و زیانەکانی لەگەڵ بەش نەکردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP