دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 رۆژ پێش ئێستا

ئەنجومەنی وەزیران لە بەرژەوەندی خوێندکاران بڕیاریدا

هەرێم نیوز
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، پشتیوانی دارایی بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ته‌رخان دەکەین، بۆ باشتركردنی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان و بارودۆخی خوێندكاران و قوتابیانی زانكۆ وپه‌یمانگه‌كانی کوردستان.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی ئەنجومەنی وەزیران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،  ئەنجومەنەکە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی کۆبوەتەوەو تاوتوێی چەند پرسێکیان کردووە. 

ئەوەشخراوەتەڕو لە کۆبوونەوەکە، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا به‌ ته‌رخانكردنی پشتیوانیی دارایی بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ باشتركردنی بارودۆخی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان و دۆخی قوتابیان وخوێندكارانی  زانكۆ وپه‌یمانگه‌كان.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌ره‌ڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ و ڕاسپاردنی هێزه‌كانی چالاكی مه‌ده‌نی بۆ زامنكردنی مافی خۆپیشاندانی هێمنانه‌ی قوتابیان وخوێندكاران  بۆ داواكردنی مافه‌كانیان دوور له‌ توند وتیژی.

لە ڕاگەیەنراوەکە ئەوەش هاتووە، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌ توندترین شێوه‌ ئیدانه‌ و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و بێ ڕێزی و سووكایه‌تییه‌ ده‌كات كه‌  له‌ لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه‌ به‌رامبه‌ر پیرۆزییه‌كانی هه‌رێم و ئاڵای پیرۆزی  كوردستان كرا ، ڕێكاری یاساییش به‌رامبه‌ر ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م سووكایه‌تییه‌ ده‌گرێته‌به‌ر،  هه‌روه‌ها په‌لاماردان و سووكایه‌تیكردن به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و ئه‌نجامدان و تێكدان و وێرانكاری دامه‌زراوه‌كانیش، سه‌ركۆنه‌ و شه‌رمه‌زار ده‌كات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP