دواین هەواڵ

عێراق‌

 7 رۆژ پێش ئێستا

چوار ئەندامی داعش لەنزیک هەولێر دەستگیرکران

دەستگیرکردنی کەسێک بەتۆمەتی داعش (ئەرشیف)

هەرێم نیوز
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش دەڵێت، دژە تیرۆری عێراق بە پاڵپشتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی 4 ئەندامی داعشیان لە نزیک هەولێر دەستگیرکردووە.

بەشی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ سێشەممە 23-11-2021 تویتێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: "لە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا، بەڕێوەبەرایەتیی دژە تیرۆری عێراق بە پاڵپشتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، چوار ئەندامی داعشیان لە نزیک هەولێر دەستگیرکرد".

لە بەشێکی دیکەی تویتەکەدا هاتووە، ئەو "ئۆپەراسیۆنانە توانای داعش بۆ هەبوونی هاوئاهەنگی لە جموجووڵیان و بێزارکردنی خەڵکی عێراق کەم دەکەنەوە".

تاوەکو ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دژەتیرۆری عێراق هیچ زانیارییەکیان لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکە بڵاونەکردووەتەوە بۆ ئەوەی کات و شوێنەکەی بە وردی بزانرێت.

لە کۆتایی ساڵی 2017دا حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتەی عێراق کۆتاییهاتنی شەڕی داعشی لە وڵاتەکەی راگەیاند، بەڵام جموجووڵ و هێرشەکانی داعش بەردەوامن، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP