دواین هەواڵ

ئابوری‌

 22/11/2021

راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق هۆکاری گرانبونی خۆراک ئاشکرا دەکات

هەرێم نیوز
راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی، هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا خۆراکییەکان ئاشکرا دەکات.


مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نرخی خۆراک بە گشتی لەسەر ئاستی بازاڕەکانی جیهان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، ئەوەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بازاڕی عێراق هەبووە و کەوتووەتە ژێر کاریگەرییەکانی شەپۆلی بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان.

ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی خۆراک بە شێوەیەکی گشتی لەسەر ئاستی جیهاندا بەرزبووەتەوە، بە تایبەت لە هەردوو کیشوەری ئەمەریکا و رێژەی هەڵاوسان لە بازاڕەکانیان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

راوێژکاری مستەفا کازمی ئەوەشی خستەڕوو، راستە جیهان بە قەدەغەی هاتووچۆ و داخرانی گشتی رووبەڕووی کۆرۆنا راوەستا، بەڵام ئەو داخرانە زیانی زۆری بە ئابووری جیهان گەیاندووە، پێویستە ژیرانە مامەڵە لەگەڵ لێکەوتەکانی بکرێت.

باسی لەوەشکرد، بازاڕەکانی ناوخۆ بە کاریگەری لێکەوتە دەرەکییەکان دووچاری گرانی نرخی کاڵا سەرەکییەکان و خۆراکییەکان بووەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP