دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 پێش 2 هەفتە

چ کاتێک لە ڕۆژدا باشترین کاتە بۆ خواردنی ڤایتەمینەکانت؟

 د. هێمن مەحموود ئاغا پسپۆڕی نەخۆشیەکانی جومـگە و ڕۆماتێزم و ڕاهێنانەوەی پزیشکی

ئەگەر تۆ ڤایتەمین بە شێوەی حەب و دەرمان ئەخۆی لەوانەیە بپرسی ئایا چ کاتێک باشە لە ڕۆژدا ڤایتەمینەکەم بخۆم؟

وەڵامی ئەم پرسیارە بەندە بەو جۆرە ڤایتەمینەی کە تۆ دەیخۆی... ڤایتەمین B بە هەموو جۆرەکانیەوە لەگەڵ ڤایتەمین C دەتوانرێت هەر کاتێک لە ڕۆژدا بخورێت پێش نان یاخود دوای نان هیچ جیاوازییەکی وا دروست ناکات.

ڤایتەمین A, E هەروەها D دەبێت لەگەڵ ژەمی سەرەکی و پڕ چەوریدا بخورێن بۆ ئەوەی بە باشی بمژرێن لە گەدە و ڕیخۆلەکاندا.

ئەگەر تۆ حەبی دژە بەکتریا یاخود حەبی چەوری یان غودە ئەخۆی باشترە چەند سەعاتێک لە نێوانیان هەبێ لەگەڵ حەبی ڤایتەمینەکانت بۆ ئەوەی کارلێکی خراپ ڕوونەدات.

ئەگەر تۆ حەبی کالسیۆم و مەڵتی ڤایتەمینــەکــان پێکەوە ئەخۆی وا باشترە چەند سەعاتێک لە نێوانیاندا هەبێت بۆ ئەوەی کالسیۆمەکە بە باشی بمژرێت.

تێبینــــی /خواردنی ڤایتەمینەکان و کانزاکان وا باشترە بە ئاگاداری پزیشکی پسپۆڕی بخورێت، چونکە زۆربەی جار پێویست بە خواردنیان ناکات،یاخود لەوانەیە ئەو بڕەی وەری دەگری بێ پرسی پزیشکی پسپۆڕ پێویستیەکانی جەستەت بە باشی پڕناکاتەوە یاخود زیاد لە پێویستی جەستەت بێت و ببێتە هۆی ژەهراوی بوونت بەو ماددەیە.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP