دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 19/11/2021

بێزاری لە رەگەز Gender Dysphoria

د.جەعفەر عومەر پزیشکی پسپۆری دەروونی

یەکێک لە نەخۆشییە ناباوەکان بریتییە لە تێکچون لە ناسنامەی رەگەزدا، واتە مرۆڤ ئارەزووی لە رەگەزی خۆی نییە یاخود پێی بێزارە، لێرەدا چەند زانیارییەک دەخەینە روو دەربارەی ئەم نەخۆشییە:

تاک حەزی لە رەگەزەکەی خۆی نییە و پێی بێزارە و ئارەزوو دەکات کە رەگەزی بەرانبەر بووایە، هەندێکجار هەولی گۆرینی رەگەزیشیان دەدەن بە گۆرینی رەفتار و جلوبەرگ بێت یاخود بە بەکارهینانی هۆرمۆن و نەشتەرگەری! ئەم نەخۆشییە لە منداڵییەوە دەستپێدەکات بەتایبەت لە دوای تەمەنی ٣ سالی کە لەو تەمەنەدا مرۆڤ رەگەزی خۆی دەناسێتەوە و پەسەندی دەکات, لە منداڵیدا زیاتر بە یاریکردن و جلوبەرگ و شێوازی دەرکەوتن دەردەکەویت کە هی رەگەزی بەرامبەر ئەنجامدەدات.

هەردوو رەگەز توشی دەبن, بەلام زیاتر لەناو رەگەزی نێردا هەیە.

هەندیکجار هۆکارەکەی بریتییە لە هۆکاری جەستەیی وەکو هەندێک جۆری نەخۆشی کرۆمۆسۆمی یان تیکچونی هۆرمۆنی لەسەرەتای کۆرپەیی یان مندالی...

ئەم نەخۆشیە جیاوازە لە هاورەگەزبازی.. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP