دواین هەواڵ

وەرزش‌

 پێش 2 هەفتە

دێربی‌ كه‌ته‌لۆنیا شه‌ڕی‌ یه‌كه‌می‌ چاڤی‌

دانەر ئەسڵان 
چاڤی‌ هێرناندێز له‌ پێناو یانه‌كه‌ی‌ خۆی‌ ده‌ستبه‌رداری‌ یانه‌ی‌ سه‌دی‌ قه‌ته‌ڕی‌ بوو كه‌ له‌گه‌ڵیان مه‌زنترین ئاستی‌ پێشكه‌ش كرد و شێوازێكی‌ ناوازه‌ی‌ یاری‌ كردنی‌ پێ پێشكه‌ش كردن، به‌ڵام له‌ پێناو خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ خۆی‌ كه‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌یه‌ سه‌دی‌ به‌جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه‌ كه‌ته‌لۆنیا و ئه‌ركی‌ ڕاهێنه‌رایه‌تی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ گرته‌وه‌ ده‌ست و له‌م گه‌ڕه‌ی‌ لالیگادا كه‌ یه‌كه‌م یاری‌ ناوبراو ده‌بێت وه‌ك ڕاهێنه‌ر ڕووبه‌ڕووی‌ یانه‌ی‌ ئیسپانیۆلی‌ كه‌ته‌لۆنی‌ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ هه‌میشه‌ وه‌ك دوژمنێك بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ ناسراوه‌ و بینراوه‌.

ڕیاڵ میواندای‌ گرانادا ده‌بێت و ئه‌تڵه‌تیكۆش میوانداری‌ ئۆساسۆنا ده‌كات و سۆسیدادی‌ پێشه‌نگیش میوانداری‌ ڤاله‌نسیا ده‌كات له‌ یارییه‌كی‌ لوتكه‌دا.

لیستی‌ ته‌واوی‌ یارییه‌كانی‌ گه‌ڕه‌كه‌:

ئه‌مشه‌و هه‌ینی‌

لیڤه‌نتی‌ – بلباو سه‌عات 11 ی‌ شه‌و

لیستی‌ یارییه‌كانی‌ شه‌ممه‌

سێڵتا ڤیگۆ – ڤیاڕیاڵ

سڤیلیا – ئالاڤێس

ئه‌تڵه‌تیكۆ – ئۆساسۆنا سه‌عات 8.30 ی‌ شه‌و

به‌رشه‌لۆنه‌ – ئیسپانیۆل سه‌عات 11 ی‌ شه‌و

لیستی‌ یارییه‌كانی‌ یه‌ك شه‌ممه‌

خیتافی‌ – قادیش

گرانادا – ڕیاڵ سه‌عات 6.15 ی‌ ئێواره‌

ئێڵچی‌ – بیتیس

سۆسیداد – ڤاله‌نسیا سه‌عات 11 ی‌ شه‌و

شه‌وی‌ دوو شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو

ڕایۆ ڤالیكانو – مایۆركا سه‌عات 11 ی‌ شه‌و



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP