دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

پاسەوانی سنوری پۆڵەندا: دووسه‌د كۆچبه‌ریش توانیویانە سنورەكانمان ببەزێنن

هەرێم نیوز 

پاسەوانی سنوری پۆڵەندا رایگەیاند، 500 کۆچبەر هەوڵییانداوە سنورەکانمان تێپەڕێنن دووسه‌د كۆچبه‌ریش توانیویانە سنورەكانمان ببەزێنن دواترده‌ستگیر كراون و گەڕێندراونەتەوە خاكی بیلاروسیا.

ئەمرۆ پێنجشەممە، سوپای پۆڵندا راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوەو دەڵێت:"نزیكه‌ی پێنجسه‌د كۆچبه‌ر هەوڵیانداوە بۆ به‌زاندنی سنوری پۆڵندا، دووسه‌د كۆچبه‌ریشیان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ چونه‌ته‌ ناو خاكی پۆڵنداوه‌ و دوای لێكۆڵینەوە گەڕێنراونەتەوە خاكی بیلا روسیا".

پێشتروته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندبو، 571 كۆچبه‌ری عێراقی له‌سنوره‌كانی بیلاڕوسیا و پۆڵندا جێگیربون و له‌هه‌وڵدان بۆئه‌وه‌ی بچنه‌ ناو خاكی پۆڵنداوه‌، تا له‌و رێگه‌یه‌وه‌ بگه‌نه‌ وڵاتانی رۆژئاوای ئەوروپا. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP