دواین هەواڵ

عێراق‌

 22/10/2021

لە عێراق لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 26 كەس بەكۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

هەرێم نیوز  
وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوودا 23 هەزار و105 پشکنینی کۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق  کراون.

لەو ژمارەیەش  هەزار و 846 پشکنینیان پۆزەتیڤ بووە توشی پەتاكە بوون.

هاوكات 2 هه‌زار و 669 تووشبووی دیکەی پێشووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، 26 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراق



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP