هەرێم نیوز
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر رایگەیاند، بڕیاریان داوە لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه بكەن، كه شه‌وی رابردوو له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رێكی ناسراوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ كاری كه‌سیی و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی به‌كارهێنراوه.
ئەمڕۆ هەینی، لە رونكردنەوەیەكدا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن رایگەیاند، ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه، كه یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسوكه‌وتێكی كه‌سیی و به بێ ئاگاداری ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه له لایه‌ن یه‌كێك له شوفێران له پێناو ئه‌نجامدانی كاری كه‌سیی به ده‌ر له یاسا و رێنماییه‌كان به‌كارهێنراوه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژە بەوە كراوە، وەزارەتی گواستنەوه و گەیاندن و بەڕێوبەرایەتی گشتیی فڕۆکەخانە بە پێی یاسا بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەم بابەتەکە دەکەن و رێکارە یاساییەکان دەگرنە بەر بەرامبەر ئەم هەڵسوکەوتە نەشیاوە و لە یاسا دەرچوونەی فەرمانبەری سەرپێچی کار.