دواین هەواڵ

عێراق‌

 22/10/2021

میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به‌ ئێران 15 ته‌نكه‌ر سوته‌مه‌نیان لە عێراقەوە بردوه‌ته‌ سوریا

  • هه‌رێم نیوز
    روانگه‌ی‌ سوری بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌لایه‌ن میلیشیا عێراقییه‌كانی‌ سه‌ر به‌ ئێران، 15 ته‌نكه‌ری پڕ له‌ سوته‌مه‌نی براوه‌ته‌ ناو سوریاوه‌ له‌رێگه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ رۆژئاوای فوراته‌وه‌ كه‌ بوه‌ به‌ پێگه‌یه‌كی پارێزراوی ئێران.

    روانگه‌كه‌ ده‌ڵێت "ته‌نكه‌ره‌كان له‌ ناوچه‌ی‌ رۆژئاوای فورات نه‌وه‌ستێنراون، به‌ڵكو رێگه‌ی‌ دێره‌زور دیمه‌شقیان گرتوه‌ته‌به‌رو له‌وانه‌یه‌ له‌وێ جێگیر بوبن، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك نییه‌ دواتر به‌ره‌و كوێ ده‌ڕۆن.

    له‌ 20ی‌ سێپته‌مبه‌ردا روانگه‌ی‌ سوری رایگه‌یاند، وه‌جبه‌یه‌كی سوته‌مه‌نی له‌ خاكی عێراقه‌وه‌ گه‌یه‌نراوه‌ته‌ ده‌ستی میلیشیاكانی‌ سه‌ر به‌ ئێران له‌ سوریا.

    له‌سه‌ره‌تای‌ مانگی سێپته‌مبه‌ریش ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ چه‌ندین ته‌نكه‌ری سوته‌مه‌نی له‌ عێراقه‌وه‌ براوه‌ته‌ وڵاتی لوبنان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP