دواین هەواڵ

کوردستان‌

 22/10/2021

پێوەری زيرەکی کارەبا لە ئیدارەی راپەرین دەخرێتە کار

  • هەرێم نیوز
    وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند پێوەری زیرەک لە سنوری ئیدارەی راپەڕینی پارێزگای سلێمانی دەخرێتەکار.
     
    وەزارەتی کارەبا رایگەیاند: "پرۆسەی لینککردنی پێوەری زیرەک لە راپەرین لەلایەن شارەزایانی بوارەکە بۆ ئەو ژمێرکارانە باسکرا، کە ئەم ئەرکەیان پێسپێردراوە.
     
    بە گوێرەی راگەیێندراوەی وەزارەتی کارەبا پرۆسەکە لە چوارقوڕنە، حاجیاوا و سەنگەسەر جێبەجێ دەکرێت و ئەندازیار بەختیار عوسمان کریم، ڕێباز ئەشرف شریف ئەندامانی لیژنەی تۆڕی زیرەکی سلێمانی سەرپەرشتیی پرۆسەکە دەکەن.
     
    پرۆسەی لینککردنی پێوەری زیرەک پاش بەستنی، قۆناخێکی گرنگی پڕۆژەکەیە، کە بەهۆیەوە لە رێگەی پێوەری زیرەکەوە مامەڵە لەگەڵ هاوبەشانی کارەبا دەکرێت.
     
    رۆژی 9-10-2021 وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: تاوەکو ئێستا یەک ملیۆن پێوەری زیرەکی کارەبایان بۆ هاوبەشانی کارەبا بەستوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP