دواین هەواڵ

جیهان‌

 22/10/2021

له‌ هیندستان و نیپاڵ 180 كه‌س به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕه‌وه‌ مردون

  • هه‌رێم نیوز
    بەھۆی ئەو بارانە بەلێزمەیەی کە چەند رۆژێکە لە وڵاتانی ھیندستان و نیپاڵ بەردەوامە زیاتر لە 180 کەس گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌و لانیکەم 35 کەسیش بەھۆی لافاو و رۆچونی زەوییەوە برینداربون.

    چەند رۆژێکە لە وڵاتانی ھیندستان و نیپاڵ بارانی بە لێزمە دەبارێت و لافاو دروستبوە، تا ئەمڕۆ هەینی لە نیپاڵ به‌هۆی رۆچونی زەویەوە لانیکەم 99 کەس مردون.

    پۆلیسی نیپاڵ ده‌ڵێت: تیمەکانیان بەدوای 40 کەسی بێسەروشوێن لە ناوچەکانی رۆژھەڵات و رۆژئاوای وڵاتەکەدا ده‌گه‌ڕێن کە بارانی زۆری‌ لێباریوە، ئەگەری زیادبونی ژماری مردوانیش لە ئارادایە.

    باس له‌وه‌شده‌كرێت، لانیکەم 35 کەس کە بەھۆی لافاو و رۆچونی زەوییەوە برینداربون و لە نەخۆشخانەکاندا لەژێر چارەسەریدان.

    لە وڵاتی ھیندستان-یش، بەھۆی ئەو بارانە بە لێزمەیەی کە بە درێژایی ھەفتە لە ویلایەتی ئوتارکاند لە باکوری وڵاتەکە بەردەوامە و لافاو و رۆچونی زەوی دروستكردوه‌، 46 کەس مردون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP