دواین هەواڵ

کوردستان‌

 22/10/2021

تورکیا هەڕەشەی‌ هێرش دەکات و یەپەگەش دەڵێت "بەرگری دەکەین"

  • هەرێم نیوز
    نوری مەحمود وتەبێژی یەپەگە سەبارەت بە ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەڵێت "ئەم هێرشە وەکو هێرشەکانی پێشو نییە و ئێمە بۆ بە ئامانج گەیشتنی پرۆژەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری لە هەمو توانای خۆمان بۆ بەرگری لە خۆمان و نیشتمانمان دەخەینە گەڕ".

    مەحمود لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی:  لە حاڵێکدا کە ئێمە بەدوای شەڕ لە گەڵ داعشین، سەرۆک کۆماری تورکیا بەدوای بیانوی بێ پاساوەیەوە هۆ بۆ هێرش کردن، ئەوان دەیانەوێ دەستکەوتەکانی ئێمە لە ناوچەكە لەناو ببەن.  

    مەحمود ئاماژە بەوە داوە گەر ئەم شەڕە ڕو بدات، تیرۆریزمی داعش دیسانەوە سەر هەڵدەداتەوەو مەبەستی تورکیا ڕوخاندنی پرۆژەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی ڕۆژئاوایە.

    رۆژی چوارشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2021، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە کۆبانێ دو کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربون.   

    لەلایەن خۆیەوە مه‌زڵوم كۆبانێ له‌ تویتێكدا نوسیویەتی: " له‌كاتێكدا كه‌ هه‌مو سوریا داوای ئارامی و سەقامگیری ده‌كه‌ن، توركیا لە داگیرکاری و بۆردومانكردنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌ كۆبانێ بەردەوامە و ڕێككه‌وتنه‌كان پێشێل ده‌كات و دەیەوێت شەڕ لە ناوچەکە هەڵبگیرسێنێت."   

    فەرماندەی هەسەدە، لەگەڵ ڕاگەیاندنی پرسەی خۆی بە کەسوکاری قوربانیان داواشی لە لایەنی نێودەوڵەتی و گەرەنتیکار کە ئەمەریکا و ڕوسیان بە ئەرکی خۆیان هەستن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP