دواین هەواڵ

کوردستان‌

 22/10/2021

هاوکاری تەندروستی بەسەر لیواکانی پێشمەرگەدا دابەشکرا

  • هەرێم نیوز
  • وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، بەسەرپەرشتی هێزه‌كانی هاوپەیمانان و ئامادەبونی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی گشتی و بەڕێوەبەری کۆگاکانی بەڕێوەبەرایەتی میرەی گشتی، هاوکاری تەندروستی بەسەر لیواکانی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شكرا.
  • وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند، هاوکارییەکان پێکهاتبوون لە چەند جۆرێک جانتای فریاگوزاری بە شێوە و قەبارەی جیاواز، کە پێشمەرگەکان و یەکەکانی پزیشکی لیواکان، دەتوانن لە کاتی شەڕ و هەر ڕووداوێکی نەخوازراودا سوود لە کەلوپەلەکانی ناو ئەم جانتایانە وەرگرن.
  • راشیگه‌یاند، هاوکارییەکان چەند پێداویستیەکی دیكه‌ی پزیشکی لەخۆ دەگرێت، لەوانە (نه‌قالەی گواستنەوەی برینداران و جانتای کۆڵەپشتی فریاگوزاری سەرەتایی بەهەموو کەلوپەلێکی پێویستی پزیشکیەوە، بۆ ئەو شوێنانەی ئەمبۆلانسی پێ ناگات).
  • رونیكرده‌وه‌، ئەم هاوکاریانەی، کە دراون بەم هەشت لیوایە، بەشی یەکەمی کۆمەک و هاوکاریە تەندروستییەکانە بۆ لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە كه‌ لە لایەن هاوپەیمانانەوە دابین كراون.
  • جه‌ختیكرده‌وه‌، لە هەفتەی داهاتوودا هەمان هاوکاری بەسەر گشت لیواکانی دیكه‌ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێن، بۆ ئەم مەبەستە، سوپای هاوپەیمانان  لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی میرەی گشتی، لە پەیوەندی بەردەوام دان، بۆئەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا، هەر پێداویستیەک و کەم و کوڕیەک لە ناو هێزەکانی پێشمەرگەدا هەبێت، بۆیان دابین بکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP