سەرەکی
کوردستان
عێراق
جیهان
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
بیروڕا
ئابوری
کۆمەڵایەتی
وەرزش
هەمەڕنگ
تەندروستی
کلتور
گەلەری
ڤیدیۆ
دواین هەواڵ
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
21/10/2021
ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێیانوایه حكومه‌تێك به پێكهاته‌ی سه‌درییه‌كان و به سه‌رۆكایه‌تی كازمی، له توانایدایه به‌ر به جڵه‌وی میلیشیاكان بگرێت
هه‌رێم نیوز
بڕیارسازانی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا پێیانوایه حكومه‌تی داهاتوی عێراق به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزی سه‌دریییه‌كان و به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی، له توانایدایه به‌ر به جڵه‌وی هه‌ژمونی گروپ و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران بگرێت.
رۆژنامه‌ی فایننشاڵ تایمز-ی ئه‌مه‌ریكی له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، هیوای ئه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در نه‌بێت به بریكاری تاران، وای له بڕیارسازانی ئه‌مه‌ریكی كردوه پێیانوابێت حكومه‌تێك به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزی سه‌درییه‌كان و به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی، له توانایدا ده‌بێت روبه‌ڕوی هه‌ژمونی گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران ببێته‌وه.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌كردوه، كه سه‌ركه‌وتنی سه‌درییه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مدواییه، ده‌رفه‌تێكه بۆئه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی، جارێكی تر ببێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه كازمی له‌لایه‌ن رۆژئاواوه كه‌سێكی په‌سه‌ندكراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت جڵه‌وی میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران بگرێت، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی به‌و ئاراسته‌یه له رابوردودا روبه‌ڕوی كرده‌وه‌ی دوژمنكارانه بویه‌وه‌و ئه‌وه‌ش حكومه‌تی لاوازكرد.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه، كازمی پشتی به كۆمه‌كی ئه‌و سه‌درییانه به‌ستوه كه ئه‌وانیش تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌درێته پاڵیان وه‌ك به‌رپرسانی تر، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، كه "سه‌در پێیوایه كه‌سێكه چاكسازیكه‌ره، به‌ڵام ئه‌و ته‌نها پۆپۆلیزمێكه‌و پێناچێت بتوانێت ئه‌و چاكسازییه ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه ئه‌نجامبدات كه عێراق پێویستی پێیه‌تی"، هاوكات رونكراوه‌ته‌وه، "موقته‌دا سه‌در به‌شێكه له دامه‌زراوه‌یه‌ك به‌رده‌وام به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی له پله‌ی یه‌كه‌مدا داده‌نێت."
سه‌باره‌ت به پشكپشكێنه له حكومه‌تی داهاتودا، فایننشاڵ تایمز نوسیویه‌تی "سروشتی سیسته‌می سیاسی له عێراقدا له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ژادی و تائیفی دروستبوه، ئه‌مه به‌و مانایه سه‌درییه‌كان ناچار ده‌بن له‌گه‌ڵ ركه‌به‌ره‌كانیان دانوستان بكه‌ن بۆ پێكهێنانی ئیئتلافێك و هێزی چه‌كداری گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێرانیش، ئه‌وه فه‌راهه‌م ده‌كات به‌شێك بن له پارسه‌نگییه‌كه، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی ساده په‌یوه‌ندییه ته‌مومژاویه‌كه‌ی سه‌در، له‌وانه‌یه به ئاراسته‌ی به‌ره‌ی دژی ئێران وه‌ربچه‌رخێت.
ئیحسان شه‌مه‌ری، سه‌رۆكی ناوه‌ندی بیركردنه‌وه‌ی سیاسی له عێراق ده‌ڵێت: "تا ئێستا كازمی چانسی ئه‌وه‌ی زۆرتره سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی داهاتو بكات و له رێگه‌ی رێكه‌وتنێك له نێوان سه‌در و بارزانی و حه‌لبوسی، ده‌كرێت به‌رده‌وام بێت له پۆسته‌كه‌یدا.
به وته‌ی شه‌مه‌ری، میلیشیاكانی ئێران ده‌یانه‌وێت كازمی له حكومه‌ت دوربخه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له سه‌درییه‌كان كه نه‌یویستوه ناوی ئاشكرا بكرێت بۆ كه‌ناڵی حوڕه وتویه‌تی: "بۆ ئاشكراكردنی ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتو هێشتا زوه، چونكه هێشتا تانه‌كان له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن یه‌كلا نه‌بونه‌ته‌وه‌و دیاریكردنی كه‌سێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تیش پێویستی به هاوپه‌یمانی و رێكه‌وتن ده‌بێت" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و سه‌رچاوه‌ی سه‌در به دوری زانیوه كازمی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی داهاتو بكات.
له‌هیب هیگڵ، توێژه‌ر له كۆمه‌ڵه‌ی قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له لێدوانێكدا بۆ فرانس پرێس، ده‌رباره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوی عێراق باسی له‌وه‌كردوه، هه‌رچه‌نده سه‌در چه‌ندین جار ته‌ئكیدی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه یه‌كێك له ره‌وته‌كه‌ی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌ستنیشان ده‌كات، به‌ڵام دواجار به غه‌یری ئه‌و بژارده‌یه رازی ده‌بێت، چونكه سه‌رۆكی حكومه‌تی داهاتو ده‌بێت به ته‌وافوق ده‌ستنیشان بكرێت.
حكومه‌تی داهاتو چۆن دروست ده‌بێت؟
له ئێستادا بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌لایه‌ن سه‌درییه‌كان و سروشتی ئه‌و حكومه‌ت باس له دو سیناریۆ ده‌كرێت له‌لایه‌ن حارس حه‌سه‌ن، توێژه‌ر له "ناوه‌ندی كارنیگی" بۆ توێژینه‌وه‌كان.
له سیناریۆی یه‌كه‌مدا ئه‌وه‌یه هاوپه‌یمانی شیعه زیندو بكرێته‌وه‌و سه‌در رازی بكرێت به قبوڵكردنی ده‌سته‌واژه‌یه‌كی نوێ بۆ دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات، له‌وێشه‌وه كاندیدی سه‌رۆكی حكومه‌تی داهاتو رێكه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت، سیناریۆی دوه‌میش ئه‌وه‌یه سه‌درییه‌كان هاوپه‌یمانی زۆرینه پێكبهێنن له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دومی محه‌مه‌د حه‌لبوسی و چه‌ند پارتێكی بچوكی تر و به ئاسانی حكومه‌ت پێكبێت.. به وته‌ی حارس حه‌سه‌ن، ئه‌م سیناریۆیه‌یان رێی تێده‌چێت سه‌ربگرێت ئه‌گه‌ر سه‌در نه‌كه‌وێته ژێر فشاری ركه‌به‌ره‌كانی له‌ناو شیعه‌دا.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ناو ره‌وتی سه‌در باسی له‌وه‌كردوه، كه ئه‌وان زۆرینه‌ی كورسییه‌كانیان بردوه‌ته‌وه‌و هیچ فشارێكیان له‌سه‌ر نییه بگه‌ڕێنه‌وه ناو ماڵی شیعه، ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێستی به‌هێز كردون.
به‌بۆچونی له‌هیب هیگڵ، هاوپه‌یمانی كردنی سه‌در له‌گه‌ڵ كورد‌و سوننه به ته‌نها به‌س نییه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌ڵكو یه‌كه‌مجار ده‌بێت له‌ناو ماڵی شیعه‌وه كۆده‌نگی دروست بكات.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له 10-10 به‌ڕێوه‌چو، سه‌درییه‌كان زۆرترینی كورسییه‌كانی ناو ماڵی شیعه‌یان برده‌وه‌و بون به خاوه‌نی 72 كورسی، به‌وپێیه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه یه‌كه‌م هه‌نگاوی دروستكردنی حكومه‌ت هه‌ڵبگرن.
هەواڵی پەیوەندیدار
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەی بی سی نیوز: فەرماندەکانی سوپای پاسداران لەژێرزەمینەکاندا خۆیان شاردووەتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
هەڵبژاردنى کوردستان: لە وتەکانى بارزانییەوە تا لێدوانەکانى بەرپرسان لە دیدراى زانکۆی ئەمریکی
3 رۆژ پێش ئێستا
د. سەرسام شوانی: سەردانی سودانی بۆ ئەمریکا کاریگەری بۆ سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێت
هەواڵی زیاتر
1 رۆژ پێش ئێستا
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
2 رۆژ پێش ئێستا
لێدوانى نێچیرڤان بارزانى لەبارەى هەڵبژاردنەوە
2 رۆژ پێش ئێستا
پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر کرایەوە
زۆرترین بینراو
1
3 رۆژ پێش ئێستا
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی هاوڵاتیان دەرکرد
2
5 رۆژ پێش ئێستا
ئایا ئیسرائیل هێرشی ڕاستەوخۆ دەکاتە سەر ئێران؟
3
5 رۆژ پێش ئێستا
کابینەی جەنگی ئیسرائیل بڕیاریدا هەنگاوی تۆڵەسەندنەوە لە دژی ئێران بگرێتەبەر
4
4 رۆژ پێش ئێستا
ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کرماشان لە ئارادایە
5
2 رۆژ پێش ئێستا
لێدوانى نێچیرڤان بارزانى لەبارەى هەڵبژاردنەوە
6
6 رۆژ پێش ئێستا
رووداوێکی ھاتوچۆدا لە شەقڵاوە 13 کەس برینداربوون
Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP