دواین هەواڵ

کوردستان‌

 21/10/2021

هەفتەى داهاتوو دابەشکردنى نەوت بەسەر ماڵاندا لە پێنجوێنەوە دەست پێدەکات

هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند، رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتو لە سنوری قەزای پێنجوێنەوە دەست بە دابەشكردنی نەوت بەسەر ماڵاندا دەكرێت و نرخی هەر بەرمیلێكى نەوتیش 55 هەزار دینار دەبێت.

 بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەى بەوەکرد، "پاش دابینکردنی بڕی پێویستی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناوچەشاخاوییە ساردەکانی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی ڕاپەڕین، بریارە رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی۲٤ـ۱٠ـ۲٠۲۱ پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لەسنوری قەزای پێنجوێن دەستپێبکات."

ئەوەشى خستەڕو، كە رۆژانی دواتریش دابەشكردنی نەوت لە تەوێڵەو بیارەو خورماڵ و شارباژێڕو ماوەت و قەڵادزێ درێژەی دەبێت.

هەروەها ئاشكراشیكردوە كە نرخی بەرمیلێكی ئەو نەوتەی دابەش دەكرێت، 55 هەزار دینار دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP