دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 21/10/2021

ئەو وڵاتەی ماوەی دووساڵە بارانی لێ نەباریوە

موسلیم كەمال

وڵاتی ماداقشقاڕ (Madagascar) بە یەکەم وڵات دادەنرێت کە بوەتە قوربانی (Climate change) گۆڕانی کەشوهەوا ژمارەی دانیشتووانەکەی ٢١ ملیۆن کەسە ماوەی ٤ ساڵ دەبێت ڕوبەڕوی وشکەساڵیەکی سەخت بوەتەوە، ماوەی ٢ ساڵ زیاترە کە تەنانەت یەک قەترە باران نەباریوە،

لە کاتێکدا ماداقشقاڕ لە نزیک هێڵی کەمەرەییە پێشتر چواروەرزەی ساڵ بە بەردەوامی باران دەباری، ئەم شوێنە هێندە سەوزو جوان بوو وەک بەهەشت وابوو، ئێستە گۆڕاوە بە جەهەنەم، سەرەڕای گەرماو بێ ئاوی خەڵکەکەی ناچارن کوللەو مارو جانەوەرو حەتتا نەعلو دارو پوشیش بخۆن، ئاژەڵیش نەماوە تا بیخۆن، لەکاتێکدا  ماداقشقاڕ ئاژەڵی وا دەگمەنی تیابوو لە هیچ شوێنێکی سەرزەویدا نەبوو،

وڵاتی ماداقشقاڕ باجی گۆڕانی کەشوهەوا دەدات کە خۆی کەمترین دەستی تێیدا هەبووە و لە ساڵێکدا هێندەی شەوێکی نیویۆرکو پاریس گازو بەنزینی بەکار نەھێناوە.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP