هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان رایگەیاند، ئاوی به‌نداوەكە رۆژانه حه‌وت بۆ ھه‌شت سانتیمه‌تر كه‌م ده‌كات، دەشڵێت: بەراورد بە ساڵی ڕابڕدوو زیاتر لە حه‌وت مه‌تر ئاستی ئاوەکە نزم بووەتەوە.
ره‌حمان خانی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە ماڵپەڕی رەسمی یەكێتی راگه‌یاند: ئاوی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان رۆژانه حه‌وت بۆ ھه‌شت سانتیمه‌تر كه‌م ده‌كات، تائێستاش به‌راورد به ساڵی رابردو حه‌وت مه‌تر و 40 سانتیمه‌تر ئاستی ئاو نزمتره.
دەشڵێت: كه‌مبونه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كشتوكاڵكردنی ناوچه‌كانی دیاله ھه‌بوه، چونكه به‌ردانه‌وه‌ی ئاو به‌شی دابینكردنی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌كو ئاوی خواردنه‌وه و باخداری ئه‌و ناوچانه ده‌كات كه سود له ئاوی سیروان وه‌رده‌گرن.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ساڵانی 1999و 2000و ساڵانی 2008و 2009 ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كه له ئاستی ئێستا زیاتر دابه‌زیبو، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌ھۆی كه‌می به‌فرو بارانبارین داھاتی ئاو به‌راورد به ساڵانی رابردو كه‌متره، ھه‌روه‌ھا ئه‌و به‌نداوانه‌ی له خاكی ئێران دروستكراون ھۆكارێكی ترن بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی رێژه‌ی ئاوی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان.