دانەر ئەسڵان
پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو یارییەکانی گەڕی 3 ی پاڵاوتنی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە کۆمەڵەکانی (D- C - B - A) بەڕێوەچوون و ژمارەیەکی زۆر گۆڵ تۆمار کران کە خۆی لە 35 گۆڵ دا بینییەوە.
ئینجا ئەمشەو چوار شەممە نۆرەی یارییەکانی هەر چوار کۆمەڵەکانی (H - G - F - E) کە تیایدا کۆمەڵێک یاری تری ئاگرین لە نێوان یانەکان بەڕێوە دەچێت.
لوتکەی نێوان بەنفیکا و بایرن هەروەها مان یونایتد و ئەتەڵانتا دیارترین یارییەکانی ئەمشەون کە هەوادارانی تۆپی پێ پێوەی سەرقاڵ دەبن و یاری لوتکەی کۆمەڵەکانیشیان دەبێت، چونکە ئەگەر هات و بایرن لە بەنفیکای بردەوە ئەوا سەرکەوتنی بۆ قۆناغی 16 مسۆگەر کردووە و بە پێچەوانەشەوە بردنەوەی بەنفیکاش لە بایرن هەم لێدانە لە دێوەزمەیەک هەمیش خۆی نزیک دەکاتەوە لە قۆناغی داهاتوو و شەڕەکە بۆ بەرشەلۆنە و بایرن جێ دەهێڵێت بۆیە یارییەکەی ئەمشەو زۆر تایبەتە لە نێوان بەنفیکا و بایرن.
لە یارییەکی تری لوتکەدا شەیتانە سورەکانی مانچستەر میوانداری ئەتەڵانتای ئیتاڵی دەکات و چاوی لە 3 خاڵی یارییەکەیە تا بە تەواوەتی لە کۆمەڵەکەی زیندوو ببێتەوە لە کاتی هەر سەر سم دانێک چ بە یەکسان بوون یان دۆران ئەوا هیواکانی بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو کەم دەبێتەوە.
لیستی یارییەکانی ئەمشەو چوار شەممە:
كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م E
به‌رشه‌لۆنه – دینامۆ كیێڤ سه‌عات 7.45 ی شه‌و
به‌نفیكا – بایرن سه‌عات 10 ی شه‌و
كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م F
مان یونایتد – ئه‌ته‌ڵانتا سه‌عات 10 ی شه‌و
یۆنگ بویز – ڤیاڕیاڵ سه‌عات 10 ی شه‌و
كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌م G
سالزبۆرگ – ڤۆڵڤسبۆرگ سه‌عات 7.45 ی شه‌و
لیل – سڤیلیا سه‌عات 10 ی شه‌و
كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌م H
چێڵسی – مالمۆ سه‌عات 10 ی شه‌و
زینێت – یۆڤینتۆس سه‌عات 10 ی شه‌و