دواین هەواڵ

کوردستان‌

 20/10/2021

بڕیاری گواستنەوە بۆ فەرماندەیەکی سەربازی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی دەرچوو

هەرێم نیوز
وەزیری ناوحۆی هەرێمی کوردستان، بڕیاری گواستنەوە بۆ فەرماندەیەکی سەربازی نزیك لاهور شێخ جەنگی دەرکرد.

بەپێی فەرمانێك كە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لەسەرە، بڕیاری گواستنەوە  بۆ عەقیدی پۆلیس موراد عەبدولڕەحمان، لەسەر میلاكی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی راپەڕین بۆسەر میلاكی فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری فریاكەوتن بە بێ پایە دەرچووە.

عەقید موراد عەبدولڕەحمان، لە دوای روداوەكانی 8ی تەمووزە بەبەردەوامی لە تەنیشتی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیەوە دەردەكەوێت و بە یەكێك لە فەرماندە سەربازیەكانی نزیك لاهور شێخ جەنگی دادەنرێت.

ئەمە لە كاتێكدایە كە بە پێی وتەی سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی، بەم نزیكانە هەردوو هاوسەرۆكی یەكێتی بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكانیان كۆدەبنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP