دواین هەواڵ

ئابوری‌

 20/10/2021

خەڵوزی چینی نرخی نەوتی دابەزاند

هەرێم نیوز
نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ چوارشەممەدا دابەزی، هۆکاری سەرەکی ئەو دابەزینەش خەڵوزی چینی بوو.

 
حکومەتی چین ڕایگەیاند، بە دوای رێگەیەک دەگەڕێن بۆ ئەوەی رێگری لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی خەڵووز بکەن و هەروەها بەرهەمی کانەکان بۆ بەرزترین ئاست بەرزدەکەنەوە، بەو هەوڵە پەکین دەیەوێت وزەی کەمبکاتەوە.

دوای ئەو هەواڵە نرخی خەڵووزی چین و نرخی کاڵا سەرەکییەکانی دیکە لە سەرەتای مامەڵەکانی ئەمڕۆدا 20-10-2021  دابەزین، بە هۆیەوە نرخی نەوتیش بە دوای ئەوان دابەزی.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بە رێژەی 0.5% بۆ 84.65 دۆلار دابەزی.

نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش بە رێژەی 0.4% بۆ 82.66 دۆلار دابەزی



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP