دواین هەواڵ

عێراق‌

 19/10/2021

بەغدا، هێزێکی زۆری ئەمنی بڵاوەی پێکراوە

هەرێم نیوز
بەهۆی هەڕەشەکانی چەکدارانی میلیشیا شیعەکان، هێزێکی زۆری ئەمنی و سەربازی لە شەقامەکانی بەغدا بڵاوکراوەتەوە.

 
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا رایگەیاند، بەهۆی هەڕەشەی لایەنگرانی هاوپەیمانی فەتح و چەکدارانی میلیشیا شیعەکان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی، لەدژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، ھێزێکی زۆری ئەمنی و سەربازی لە ناوەڕاستی شارەکە، بەتایبەت لە دەورووبەری ناوچەی سەوز بڵاوکراوەتەوە.

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ھاوپەیمانیی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری، تەنیا 17 کورسی بەدەستهێناوە.

دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن لەلایەن کۆمسیۆن، ژمارەیەک گرووپی چەکدار و میلیشیاکانی شیعە ئەنجامەکان رەتدەکەنەوە هەڕەشەی خۆپیشاندان دەکەن، ئەمەش وایکردووە دۆخی ئەمنی بەغدا ئاڵۆزبێت و هێزە سەربازیی و ئەمنییەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP