هەرێم نیوز
زاڵمای خەلیل زاد، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئەفغانستان
دەستی لەکارکێشایەوە.
بەهۆی
شکستەکانی لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەفغانستان، زاڵمای
خەلیل زاد، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئەفغانستان دەستی لەکارکێشایەوە. ئەنتۆنی
بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاش رایگەیاند تۆماس ویست، لە شوێنی جەلیل زاد
دەبێتە نێردەی تایبەتی وڵاتەکەی بۆ کاروباری ئەفغانستان.
زاڵمای
خەلیل زاد، لە ساڵی 2018ـەوە لەلایەن ترەمپ کرایە نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ
کاروباری ئەفغانستان و پێشتریش باڵیۆزی وڵاتەکەی بووە لە کابول و بەغدا.