هەرێم نیوز
ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگیی مقاوەمەی عێراق رایگه‌یاند، ده‌نگی ده‌نگده‌ران له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ئیراده‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی دزراوه.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگیی عێراق لەپێشەكی راگەیەندراوە چوار خاڵیەكەدا دەڵێت": ئەم هەڵبژاردنە خراپترین هەڵبژردنە لە عێراق و تەنانەت جیهانیش.
بەیان نامەكە دەشڵێت:" هاوڵاتیان و هۆزه ڕه‌سه‌نه‌كانمان جه‌ماوه‌ر و خۆشه‌ویستانی ئه‌و كاندیدانه‌ی ده‌نگه‌كانیان له خراپترین پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق و ڕه‌نگه له هه‌مو جیهانیش بێت لێ دزراوه، گومان له‌وه‌دا نییه كه تۆ مافی ته‌واوت هه‌یه بۆ خۆپیشاندان به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه.
ئەوەشهاتوە، له داواكارییه ڕه‌واكانی ئێوه تێده‌گه‌ین كه به پشت به‌ستن به به‌ڵگه‌ی رون داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماف بۆ خاوه‌ن ماف ده‌كه‌ن، ده‌تانه‌وێت رێگریش بكه‌ن له‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت سودلە خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ی ئێوه وه‌ربگرن.
ده‌قی چوار خاڵەكەی ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگیی مقاوەمەی عێراق :
یه‌كه‌م: ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت زیان به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و تایبه‌تی بگه‌یه‌نێت.
دوه‌م: ڕێگه نه‌درێت به داخستنی ڕێگاكان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك تێكبدات چونكه ئێوه پڕۆژه‌ن بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان.
سێیه‌م: هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێمه قه‌ڵغانی عێراقن و قه‌ڵای نه‌گونجاو و هه‌یبه‌تی و شكۆ و ئه‌ركێكی یاسایی و نیشتمانی و ئه‌خلاقین، باشترین هاوكار و پشتیوانین، كه‌واته پارێزگاری له شكۆی خۆتان بگرن و رێزیان لێ بگرن كه ده‌یانه‌وێت سه‌لامه‌تی ئێوه بپارێزن.
چواره‌م: جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته هێزه قاره‌مانه‌كانی ئاسایش هاوكاری سته‌ملێكراوان بن، بۆ عێراق و خه‌ڵكه‌كه‌ی وه‌ك قه‌ڵایه‌ك بین وه‌ك به‌ڵێنمان داوه.