دواین هەواڵ

وەرزش‌

 18/10/2021

ڕیاڵ و ئه‌تڵه‌تیكۆ یارییان دواخرا به‌رشه‌ش بردییه‌وه‌

دانەر ئەسڵان
یارییه‌كانی‌ خولی‌ لالیگای‌ وڵاتی‌ ئیسپانیا له‌ ڕۆژ و شه‌وی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رده‌وامییان هه‌بوو كه‌ تیایدا یاری‌ هه‌ردوو یانه‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ مه‌درید دواخرا بۆ كاتێكی‌ تر و له‌ لوتكه‌ی‌ گه‌ڕه‌كه‌ش دا به‌رشه‌لۆنه‌ میوانداری‌ شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌كانی‌ ڤاله‌نسیای‌ كرد و بردنه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌رامبه‌ر تۆمار كرد كه‌ ناوازه‌ترین ئاستێشی‌ پێشكه‌ش كرد پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا ئه‌و یانه‌یه‌ ئاستی‌ وه‌ك پێویست نه‌بوو.

هۆكاری‌ دواخستنی‌ ئه‌و دوو یارییه‌ گرنگه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ داواكاری‌ فیفا له‌ ڕابیته‌ی‌ یانه‌كانی‌ ئیسپانیا كه‌ داوای‌ كرد بوو تا یانه‌ به‌شداره‌كانی‌ ئیسپانیا له‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپادا یاریزانانیان پشووی‌ زیاتر وه‌ربگرن و باشتر ئاماده‌ بن.

ئه‌نجامی‌ یارییه‌كانی‌ شه‌ممه‌

لیڤه‌نتی‌ 0 – خیتافی‌ 0

سۆسیداد 1 – مایۆركا 0

ئه‌نجامی‌ یارییه‌كانی‌ یه‌ك شه‌ممه‌

ڕایۆ ڤالیكانۆ 2 – ئێڵچی‌ 1

سێڵتا ڤیگۆ 0 – سڤیلیا 1

ڤیاڕیاڵ 1 – ئۆساسۆنا 2

ڕیاڵ – بلباو دواخرا

گرانادا – ئه‌تڵه‌تیكۆ دواخرا

به‌رشه‌لۆنه‌ 3 – ڤاله‌نسیا 1

لیستی‌ یارییه‌كانی‌ شه‌وی‌ دوو شه‌ممه‌

ئالاڤێس – بیتیس سه‌عات 8 ی‌ شه‌و

ئیسپانیۆل – قادیش سه‌عات 10 ی‌ شه‌و



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP