دواین هەواڵ

عێراق‌

 18/10/2021

سه‌در بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی گفتوگۆكانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت گه‌شته‌ به‌غدا

  • هه‌رێم نیوز
    بە مەبەستی سەرپەرشتیکردنی گفتوگۆكانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری‌ی ره‌وتی سه‌در  ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ گه‌شتوه‌ته‌ به‌غدا.

    ریاز مه‌سعودی، سه‌ركرده‌ی‌ ره‌وته‌كه‌ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتویه‌تی: ره‌وته‌كه‌مان به‌رده‌وامه‌ له‌ دروستكردنی هاوپه‌یمانی سیاسی و به‌هێز بۆ راگه‌یاندنی كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌ت.

    ئه‌وه‌شیی وتوه‌، كه‌ ره‌وته‌كه‌یان چه‌ند پلانێكی ستراتیژی دیاریكردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ قۆناغی داهاتودا كاریان له‌سه‌ر بكات.

    ره‌وتی سه‌در خاوه‌نی 73 كورسییه‌و له‌ ئێستادا گه‌وره‌ترین كوتله‌ی‌ ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌و به‌پێی یاسا، راده‌ستپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت به‌ فه‌راهه‌مكردنی ده‌نگی زۆرینه‌ له‌ ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP