دواین هەواڵ

ئابوری‌

 18/10/2021

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ٨٥ دۆلاری تێپەڕاند

  • هەرێم نیوز
  • ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەڕێژەی ١٪ بەرزبونەوەی تۆمار کرد و گەیشتە ٨٥ دۆلار و ٧٣ سەنت، کە ئەوە بەرزترین ئاستە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨ەوە تۆمار کرابێت.
    نرخی نەوتی تەکساسیش ١.٤٪ بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و گەیشتە ٨٤ دۆلار و ٤٠ سەنت، کە ئەوەش بەرزترین ئاستە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٤ەوە. 
    لێکۆڵەران لە بانکی ئەی ئێن زێتیش دەڵێن، کەمکردنەوەی کۆت و بەندەکانی کۆرۆنا ھاوکار دەبێت لەسەر زیادبوونی داواکاری لەسەر سوتەمەنی، بە تایبەتی کە ئەمریکا بە نیازە لە مانگی داھاتوەوە سنورەکانی بەڕووی گەشتیارانی بیانی کە ڤاکسینیان وەرگرتوە بکاتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP