دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17/10/2021

کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ چارەسەر کرا

هەرێم نیوز
کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەرکرا و بە ئامادەبونی وەزیری دارایی و ئابوری و وەزیری پەروەردە و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران.


لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمدا هاتووە، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە 17-10-2021 لە دیوانى وەزارەتى دارایى و ئابورى ، وەزیرى دارایى و ئابورى بە مەبەستى چارەسەرکردنى کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ لەگەڵ هەریەک لە وەزیری پەروەردە و سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران کۆبۆوە.

هەروەها دەڵێت،لە کۆبوونەوەکەدا، هەر سێ لا لەسەر ئەوە ڕێککەوتن، کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ چارەسەرى کۆتایى بۆ بدۆزنەوە، سووربوون لەسەر ئەوەى کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ بە میکانیزمێکى نوێ چارەسەر بکرێت.

لە کۆتایى کۆبوونەوەکە، بڕیاردرا چارەسەرى کۆتایى بۆ مامۆستایانى وانەبێژى بدرێت، کێشەکانیان لە ماوەکی نزیکدا چارەسەرى بکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP