هەرێم نیوز
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دوای زیاتر له ساڵێك نوێژخوێنان به‌بێ دووركه‌وتنه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی له‌هه‌ردوو مزگه‌وتی حه‌رام "كه‌عبه" له مه‌ككه و مزگه‌وتی
"پێغه‌مبه‌ر" له شاری مه‌دینه به‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه نوێژی به‌یانیان
كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی داوایان لێبكرێت له‌یه‌ك دووربكه‌ونه‌وه.
رۆژی هه‌ینی
رابردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه رایگه‌یاند، رێكاره‌كانی كۆرۆنا له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه
كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی رێژه‌ی رۆژانه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا كه‌می
كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش رێژه‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا زیادی كردووه.
له تۆڕه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ند گرته ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكرایه‌وه، كه له كه‌عبه‌ی پیرۆز
ئیمام داوا له نوێژخوێنان ده‌كات "ریزبن، رێكبن، نێوانه‌كانتان پڕبكه‌نه‌وه،
كه‌لێنه‌كان دابخه‌ن".
له
بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه‌دا هاتووه، ره‌چاوی توانای وه‌رگرتنی هه‌ر
دوو مزگه‌وت كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌بێت كارمه‌ندان و سه‌ردانیكاران ده‌مامك
ببه‌ستن و هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینیشیان وه‌رگرتبێت.