دواین هەواڵ

عێراق‌

 16/10/2021

كۆمیسیۆنی كۆی گشتیی ئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنى راگەیاند

هەرێم نیوز

 كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كۆی گشتیی ئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنى راگەیاند.

كۆمسیۆنی باڵای  سەر بەخۆی هەڵبژاردنكانی عێراق رایگەیاند، ژماردنی سه‌رجه‌م ده‌نگی سندووقه‌كانی ده‌نگدان تەواوبون و كۆی ئەنجامەكانیشی لەماڵپەری فەرمی خۆی بڵاو كردەوە

لەلایەكی دیكەوە  بۆ رێگرتن له‌ كاردانه‌وه‌یه‌ چه‌كداری ئەو لایەنانەی ئەنجامەكان رەتدەكەنەوە هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌ شاری به‌غدا بڵاوه‌یان پێكراوه‌.

ئەنجامەکانی کۆتایی دەنگی لایەنەکان لە هەڵبژاردن کە ئێستا کۆمسیۆن رایگەیاند:
- ره‌وتی سه‌در 73
- لیستی ته‌قه‌دوم- محه‌مه‌د حه‌لبوسی 37
- لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا-نوری مالیكی 34
- هاوپه‌یمانی فه‌تح 17
- یه‌كێتی 17
- لیستی عه‌زم -خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكایه‌تی 14
- نه‌وه‌ی نوێ 9
- ئیمتداد 9
- ئه‌شراقه‌ كانون 6
- عه‌قدی نیشتمانی 5
- هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت 4
- لیستی ته‌سمیم 5
- جه‌ماوه‌ر ناسنامه‌مانه‌ 3
- پرۆژه‌ی نیشتمانی 1جوڵانه‌وه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ 2
- هه‌ریه‌ك له‌ (حقوق، بلادی نیشتمانی، ته‌یار فوراته‌ین، ته‌جه‌موع سه‌نه‌د، وه‌فا و گۆڕانكاری، نه‌هجی نیشتمانی – فه‌زیله‌، به‌رهه‌می نیشتمانی، به‌ره‌ی توركمانی، دادی كوردستانی، هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی، هیواكان جیاوازن، توانای نیشتمان، پارتی نیشتمانی، هاوڵاتیانی واست) هه‌ریه‌كه‌یان 1 كورسیان به‌ده‌ستهێناوه‌
- كۆی گشتی كاندیده‌ سه‌ربه‌خۆكانیش كه‌ بۆ په‌رله‌مان ده‌رچون ژماره‌یان 40 كاندیده‌.

له‌ رێی ئه‌م لینكه‌وه‌ نوێترین ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ببینه‌.

https://ihec.iq/12986-2/?fbclid=IwAR2rdB0_jWVO6qpjDV1oRXva-55eY9Te4EnrZUIim1wEfQbujUpwMRY4daE
 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP