سەرەکی
کوردستان
عێراق
جیهان
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
بیروڕا
ئابوری
کۆمەڵایەتی
وەرزش
هەمەڕنگ
تەندروستی
کلتور
گەلەری
ڤیدیۆ
دواین هەواڵ
عێراق
15/10/2021
موقته‌دا سه‌در له نامه‌یه‌كدا نوری مالیكی بێ هیوا ده‌كات
هه‌رێم نیوز
له زاری محه‌مه‌د ساڵح عێراقیه‌وه موقته‌دا سه‌در نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی حیزبی ده‌عوه كردوه‌و داوای لێكردون بێنه‌وه سه‌ر خۆیان و ئه‌و كه‌سانه ئاشكرابكه‌ن كه له موسڵ و پارێزگاكانی تر له گه‌نده‌ڵی و خوێنه‌وه گلاون و سه‌ر به حیزبی ده‌عوه‌ن، یاخود وا بانگه‌شه ده‌كه‌ن سه‌ر به‌و حیزبه‌ن.
هاوكات، به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ به مالیكی راگه‌یاندوه چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌كات جارێكی تر ببێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران و پێی ده‌ڵێت " ئه‌زمونكراو ئه‌زمون ناكرێته‌وه".
سەدر لە نامەکەیدا نوسیویه‌تی "برایانی حیزبی ده‌عوه، به كاری خۆتان رابگه‌ن و به كاروبارتاندا بڕۆنه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی شه‌هیده‌كانمان و شه‌هیده‌كانتان لای خوا‌و گه‌ل به ده‌ستیان هێنا، ئێوه‌ش به‌ده‌ستیبهێنن، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی ئاشكراكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن سه‌ر به ئێوه‌ن یاخود لایه‌نگری ئێوه‌ن و ده‌ستیان له گه‌نده‌ڵی و خوێن گلاوه له موسڵ و پارێزگاكانی تر.. به‌ڵكو به‌و كاره‌تان، سه‌رله‌نوێ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌ناو خۆتانداو ئالی سه‌در و گه‌له‌كه‌تان و دراوسێكانتان و سه‌رجه‌م جیهان دروستببێته‌وه."
سه‌در له به‌شێكی نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت "ئه‌مڕۆ گوێم له لێدوانێكی مالیكی بو سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئێستا، جۆرێك له‌جۆره‌كان قسه‌كانی له‌ناكاو بو بۆم چونكه كه‌موكوڕبو.. پێویسته ئه‌و به‌وه رابگا كه له كیسی چو.. بۆیه ئه‌وه‌ی له ده‌ستیدا به‌هۆی ده‌ستگرتنی به ده‌سه‌ڵات و هه‌وڵدانی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداربێت، جارێكی تر قه‌ره‌بو ناكرێته‌وه، ئه‌و ئه‌زمون كرا‌و سه‌ركه‌وتو نه‌بو، بۆیه ئه‌زمونكراو ئه‌زمون ناكرێته‌وه".
له به‌شێكی تری نامه‌كه‌یدا سه‌در به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ داوای له حیزبی ده‌عوه كردوه مالیكی رونكردنه‌وه بدات سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی ده‌خرێته پاڵی و نوسیویه‌تی "له رێگه‌ی پێداچونه‌وه به‌وه‌ی رویداوه‌و كاركردن بۆ لێپێچینه‌وه له خۆی و په‌نابردنه به‌ر خوا‌و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی.. ده‌بێته بوێری و به‌بێ تیاوه‌ستان پێش ئه‌وه‌ی كاتی له ده‌ست ده‌رچێت ده‌بێت ئه‌و كاره بكات، ئه‌وكات ئه‌گه‌ر له‌وه‌ی ده‌درێته پاڵی خۆی به‌بێ تاوان زانی، پێویسته به‌ریبونی خۆی ئاشكرابكات و رویه‌كی گه‌شاوه بۆخۆی و حیزبه‌كه‌ی بگێڕێته‌وه‌و به‌وكاره له خوا خه‌ڵك نزیكببێته‌وه".
نوری مالیكی بۆ ماوه‌ی دو خول سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی به ده‌سته‌وه‌بو، له‌ماوه ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌و، شه‌ڕی تائیفی له‌نێوان شیعه‌و سوننه‌دا به‌رپابو، دواتر داعش چه‌ند پارێزگایه‌تی عێراقی گرت بۆ ماوه‌یه‌كی سێ ساڵ، هاوكات مالیكی به‌هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت و سامانی عێراق له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا تۆمه‌تبار ده‌كرێت له په‌نای چه‌ندین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی و كوشتن و رفاندن.
هەواڵی پەیوەندیدار
8 کاتژمێر پێش ئێستا
بەسرە؛ ماڵێک سووتا و بەهۆیەوە شەش ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا
13 کاتژمێر پێش ئێستا
حکومەتی عێراق بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی نیسان بڕیاری دا
2 رۆژ پێش ئێستا
هۆکاری تەقینەوە بەهێزەکەی بنکەیەکی سەربازی حەشدی شەعبی ئاشکرا دەبێت
هەواڵی زیاتر
19 کاتژمێر پێش ئێستا
مەسرور بارزانی: شەهیدانی بۆردوومانی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی هەمیشە لە یادمانن
19 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرسی موچە و چەندپرسێکی گرنگی تر کۆدەبنەوە
2 رۆژ پێش ئێستا
بەیاننامەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت
زۆرترین بینراو
1
12 کاتژمێر پێش ئێستا
وەزارەتی خوێندنی باڵا: شەش هەزار سێ یەکەمی زانکۆ و پەیمانگامان هەیە پێویستە عێراق دایانبمەزرێنێت
2
3 رۆژ پێش ئێستا
راپۆرتێک دەستدرێژی و ئازاری سێکسی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەرانبەر بە خۆپیشاندەران ئاشکرا دەکات
3
11 کاتژمێر پێش ئێستا
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە
4
2 رۆژ پێش ئێستا
ئۆتۆمبێلێک دەستی بەسەرداگیرا کە زیاتر لە 6 ملیۆن دینار غەرامەی تیژڕەوی هەبووە
5
5 رۆژ پێش ئێستا
بەرپرسێکی ئیسرائیل: هێرشەكەی ئیسرائیل زیانی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران گەیاندووە
6
7 رۆژ پێش ئێستا
سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران رادەگەیەنرێت
Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP