دواین هەواڵ

وەرزش‌

 15/10/2021

هێشتا فەرمی نییە، بەڵام ...

دانەر ئەسڵان 
بە پێی یاسا پاش 15 خولەک لە چۆڵ نەکردنی یاریگا لە لایەن هاندەرانەوە دەبێت فیکەی کۆتایی یارییەکە لێ بدرێت بۆ یانەی قووە جەویە و بە ئەنجامی 0 3 بەڵام داوەری یارییەکە وادەی تایمێکی تەواوی بە نەورۆز دا تەنانەت یاریزانەکانیش چوونە نێو هاندەران و داوایان لێ کردن کە بچنە دەرەوە تا ئەوان باجەکەی نەدەن.

بەڵام هاندەرە ئامادە بووەکان وەک ئەوەی بۆ سووکایەتی بە یاریزانەکان لەوێ بن ئامادەییان تیادا نەبو یاریگا بەجێبهێڵن هەر بۆیە یانەی قووە جەویە نەگەڕایەوە نێو یاریگا و دواجار داوەر فیکەی کۆتایی یارییەکەی لێدا.

یانەی قووە جەویە داوای 3 خاڵ و 3 گۆڵی یارییەکە دەكات بەفەرمی، بەڵام پێگەی ڕەسمی یەکێتی تۆپی پێ ئاشکرای کردووە کە چاوەڕێی ڕاپۆرتی سەرپەرشتیاری یارییەکە دەکەن و دواتر بڕیاری خۆیان بڵاو دەکەنەوە.

بە پێی یاسا قووە جەویە 3 0 بە براوە هەژمار دەکرێت لەگەڵ ئاگادار کردنەوەی یانەی نەورۆز کە جارێکی تر شتێکی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP