دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15/10/2021

پارتی لە بازنەی 4ـی نەینەوا کورسییەکی زیاد كرد

هەرێم نیوز

دوای ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان پارتی دیموكراتی كوردستان  بە دەنگی دانیشتووانی کوردی زوممار و ناوچەکانی دیکەی قەزای تەلەعفەر، توانی لە بازنەی چواری نەینەوا کورسییەکی دیكە بەدەستبێنێت. 

شارۆچکەی زوممار سەر بە قەزای تەلەعفەرە و یەکێکە لەو شوێنانەی کە دەکەوێتە سنووری مادەی 140. زوممار لەنێوان باشووری کوردستان و رۆژئاوای کوردستانە ، زیاتر لە 110 هەزار کەس تێیدا نیشتەجێن و زۆرینەیان کوردن.

دوای ناراريبونی بەشێك لەكوتلە شیعییەكان لەدەرنجامی بەرای هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران  كۆمسیۆن  بریاریدا بە  ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان و بریاریشە ئەمرۆ هەینی دەرنجامی كۆتای هەڵبژاردنەكان رابگەیەنێت .




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP