دواین هەواڵ

ئابوری‌

 15/10/2021

نەوت نرخێکی‌ دیکەی پێوانەیی‌ تۆمارکرد

  • هه‌رێم نیوز
    ئەمڕۆ هەینی‌ (15ی ئۆکتۆبەر-ی 2021) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (84) دۆلار و (66) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

    بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (81) دۆلار و (91) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

    هەرچەندە لە ساڵی رابوردودا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەڵام هەنگاوەکان بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسەکە و بەرهەمهێنانی ڤاکسین؛ نرخی نەوتی بەرزکردەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP